(ABNA24.com) ئەندامێکی پارلەمانی کوردستان سەر بە یەکیەتی نیشتمانیی ، باسی دیاریکرانی هەندێ شەرتی نوێی کرد لە لایەن یەکیەتەوە بۆ دەنگی متمانەدان بە نێچیروان بارزانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم .
بەپێی راپۆرتی کوردپرێس ، بە گوێرەی لێدوانی ژمارێک لە نوێنەرانی پەرلەمانی کوردستانی عێراق ، لەوانەیە نێوەڕاستەکانی ئەم حەوتەیە ، سەرۆکی نوێی هەرێمی کوردستان لە پەرلەمان هەڵبژێردرێ .
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر لیستی یەکیەتی ، لە دیمانەیەکدا لە گەڵ ئێس ئێن ئێن ، بە ئاماژە بە رووداوەکانی رۆژانی رابردوو لە کەرکووک جەختی کردەوە نوێنەرانی یەکیەتی بەر لە دەنگدان بە بەربژاری پارتی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم ، دەبێ دەستەبەری ئەوە وەرگرن کە دوای هەڵبژێردرانی بارزانی بۆ سەرۆکایەتی هەرێم ، پارتی نوێنەرانی خۆی بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەگەڕێنێتەوە و پارێزگاری نوێش لە یەکیەتی دەبێ .
سەرکۆ ئازاد وتیشی : ئەگەر پارتی دەستەبەری پێویست نەدات لە بارەی پارێزگاری کەرکووک ، نابێ فراکسیۆنی یەکیەتی لە پەرلەمانی کوردستان دەنگی متمانە بدات بە نێچیروان بارزانی .
/129
٢٥ ئایار ٢٠١٩ - ٠٩:٤٩
News ID: 944024
ئەندامێکی پارلەمانی کوردستان سەر بە یەکیەتی نیشتمانیی ، باسی دیاریکرانی هەندێ شەرتی نوێی کرد لە لایەن یەکیەتەوە بۆ دەنگی متمانەدان بە نێچیروان بارزانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم .